نوچه‌نێت:تایبه‌ت
مامۆستایەکی زانکۆ، پشت نەبەستن بە تەنیا بە یەک سەرچاوەی داهات، بە کەمکردنەوەی فشاری قەیرانی دارایی لەسەر حکومەت وخەڵک دەزانێت. پێیوایە هەر بەو هۆیەش قەت ئابوری هەرێم جێگیر نابێت.
دکتۆر ئاراس قادر خۆشناو، مامۆستای زانكۆ و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵنه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی كارگێڕی و دارایی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە گفتوگۆیەکی نوچەدا، چەند رێنمایی و رێگا چارەیەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی دەخاتەروو، دەڵێت، بارودۆخی كوردستان وه‌كو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه یەک سه‌رچاوه‌ی داهاتیان هەیە، یان سه‌رچاوه‌كانیان دیاریكراوه، ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وڵاتێكن كه به‌شی هه‌ره زۆری سه‌رچاوه‌ی دارایمان نه‌وته، نه‌وتیش هەمیشە بۆی هەیە نرخی لە هەڵبەز ودابەزیندا بێت، بۆیە قه‌ت ئابوریه‌كه‌ت جێگیر نابێت.
دکتۆر ئاراس خۆشناو، سەبارەت بەو قەیرانەی ئێستا هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان رویداوه ته‌نها كوردستان نیه، سه‌رجه‌م وڵاته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن، به سعودیه و روسیا‌و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی،هەتا كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای گه‌وره‌ش له ئه‌مه‌ریكاش توشی قه‌یران بوون.
بەرای د.ئاراس ئەوەی لە کوردستان جیاوازە لەگەڵ قەیرانی وڵاتانی تر ئەوەیە” ئێمه له كوردستان ئه‌وەی جیامان ده‌كاته‌وه، سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی كه داهاته ناوخۆیه‌كانمان زۆر كه‌م بووه، به‌شی زۆری بۆ خه‌رجیه ته‌شغیلیه‌كان یان به‌كاربردن بووه، كه له (70%)ی بۆ موچه چووه. ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین كێشه له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه چۆن موچه بۆ کارمەندەکانی دابین بكات”.
د. ئاراس ئاماری موچەخۆرانی هەرێم دەخاتەروو، کە له هه‌رێمی كوردستان1396000کەس، موچە وەردەگرن” كۆی ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌ین نزیكه‌ی (720000)هه‌زار كه‌سه، ئه‌وانه‌ی تر كه خانه‌نشینن(230)هه‌زار كه‌سه، نزیكه‌ی(420)هه‌زار كه‌سیش ئه‌وانه‌ن كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی زانكۆن، كه‌وته كۆی گشتی نزیكه‌ی (1396000) كه‌س له كوردستان پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، به موچه و موخه‌سه‌سات و شێوازی جیاوازه‌وه”.
هاوکات رایوایە، بۆ گرتنەبەری هەندێ رێوشوێنی پێویست، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەندێ کار کە پێویتبوو پێشتر ئەنجام بدرێت، لەدەسەڵاتی هەرێمدانەبوو، بەڵکو دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی بوو”له عێراق هه‌ندێك یاسا هه‌یه کە لە ده‌سه‌ڵاتی هەرێمدا نییە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بە پێی ده‌ستوری عێراقی سیاسه‌تی دارایی لە ده‌سه‌ڵاتی به‌غدایه، هەروه‌ها بازرگانی خاریجیش دەسەڵاتی ئه‌وانه. بۆیه زۆر له یاسای دیاریكردنی رسوماتی گومرگ و باج، مه‌ركه‌زین. شتێك نیه هه‌رێمی كوردستان بتوانێت مامەڵەیان لەگەڵ بكات. لە ساڵانی رابردوو، سست‌می فیدڕاڵی له به‌غدا بەجۆرێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان كردوه، ئه‌و پاره‌یەی کە وەک بودجەدەدرا بە كوردستان، له (17%) بوو ده‌بوایە له‌كۆتایی ساڵدا، هه‌مووی ته‌واو بكرێت. ئه‌گه‌ر بمایه‌وه به‌غدا پاره‌كه‌ی نه‌ده‌نارد، زۆربه‌ی زۆری پارێزگاكانی پێشوی عێراق له ساڵه‌كانی 20٠6- 2011 كه پاره ده‌مایه‌وەو خه‌رج نه‌ده‌كرا، وه‌زاره‌تی دایی سه‌حبی ده‌كرده‌وه بۆیه ده‌بوایه خەرجی بکەی. بەمجۆرە هەرێم توانای پاشەکەوتی نەبوو”.
لەبارەی ئەوەی کە پێویستە حکومەتی هەرێم، بۆ کەمکردنەوەی فشاری ئەو قەیرانە ئابورییە چیبکات؟
د.ئاراس جەخت لەسەر بەخۆداچونەوە بەچەند شێوازێک دەکات، کە پێویستە هه‌ندێ شتی ریشه‌كێشی تێدا چاره‌سه‌ر بكرێت و دووباره ئه‌ندازه نانه‌وه‌ی بۆ بكرێت. ئەویش ئه‌وه‌یه کە ده‌بێت سیسته‌می دارای هه‌رێم چاکبكرێت به‌ڵام بە واقیع بینییەوە.
سەبارەت بە کۆسپەکانی بەردەم چاکسازی د. ئاراس ئاماژە بە دەستوری عیراق، وەک کۆسپ دەکات” له‌مپه‌ری گه‌وره‌مان له پێشه. یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستوری عێراق و مه‌ركه‌زه‌وه هه‌یه. دووەمیان، هه‌ندێك كار له ئیداره‌كانی رابردوو، به یاسا كراوه. پێویستی به هەموارکردنەوەی یاسا هه‌یه. بەڵام پێویستە بۆ ئەم کارانە، پەرلەمان کارا بکرێتەوە. لە خاڵی یه‌كه‌م، كیشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئومێد هه‌بێت هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی ئابووری بنێن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ چی ده‌كرێتە به‌دیلی سێیه‌م؟ ئه‌وكارانه‌ن كه ده‌كرێت كه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته، واته به‌بێ به‌غدا و به‌بێ په‌رله‌مانی كوردستان”.
د. ئاراس ئەو بەرنامە چاکسازییەی ئێستا حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بە “به‌رنامه‌ی دوباره رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان”ی دەزانێت. کە پێویستە لەچەند بوارێک‌دا ئەنجامبدرێت:
١. ده‌بێت داهاته‌كان زیاد بكرێت و خه‌رجیه‌كان كه‌م بكه‌یته‌وه. بۆ نموونه ئه‌و بۆریه نه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌مانه له 700هه‌زار به‌رمیل زیاتر ناتوانێت پێدا بڕوات. له 2017 ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
٢.زیاد كردنی داهات ئه‌ویش به پێداچوونه‌وه به رسومات و باج، كه ناتوانین یه‌كسه‌ر باج و گومرگ زیاد بكه‌ین وه‌كو باسم كرد بۆمان ناكرێت.
٣.كۆمه‌ڵێك شتی تر باسكراوه، وه‌كو كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان. زۆرترین خه‌رجی له‌لای ئێمه ئه‌و خه‌رجیه‌یه كه بۆ موچه ده‌چێت نه‌فه‌قاتی ته‌شغیلی، کە دوو به‌شه موچه‌ی خانه‌نشیە له‌گه‌ڵ نه‌فه‌قاتی دام و ده‌زگاكان تائیستاكه 70% ، له ساڵی 2013، کەمکراوەتەوە. پێویسته زیاتر كه‌م بكرێته‌وه. موچه سێ به‌شه، موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵك به‌یاسا رێكخراوه، مافێکی یاسایی خۆیانه، به‌ڵام ده‌توانرێت پێداچوونه‌وه، به‌موچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه دوو موچه‌یان هه‌یه.
٤.ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌رماڵه‌ی ناحه‌ق وه‌رده‌گرن و شمولیان ناكات، ده‌بێت ببڕدرێت.
٥.پێداچونه‌وه بە سست‌می خانەنشینیدا بکرێت، كه به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولاو به‌گوێره‌ی ئیستحقاقی قانونی خه‌ڵك پێش وه‌خه‌ت ته‌قاعود بکرێت.
٦. ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 3 ملیار دۆلاربۆ کارەبا خەرجده‌كات. ده‌بێت حكومه‌ت خۆی له‌وه ده‌ربازبكات.
٧. داهاته ناوخۆیه‌كانه زیاتر روون بن و ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داهات.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه له‌رووی ئابوریه‌وه ئه‌وه‌یه كه بازاڕ، رێك بخرێته‌وه. ئه‌ویش له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه دەکرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناتوانێت خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت، ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی دانه‌مه‌زرێنراوه‌كان زیاتر ده‌بێت.ده‌بێت حكومه‌ت هه‌لی كاریان بۆ بدۆزێته‌وه.به‌ڵام ئه‌مڕۆ حكومه‌ت قه‌رزاری كه‌رتی تایبه‌ت و زۆر له‌كۆمپانیاكانه كه پاره‌یان لای حكومه‌ته، ده‌بێت به‌هه‌ر شێوازێك بێت پاره‌كه‌یان بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری گه‌شه بكاته‌وه، مه‌ركه ز‌ی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌رمان زیاتر كه‌رته‌كانی بازاڕه.