نوچەنێت_رادیۆ فەردا
دوای ئەوەی کە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دوێنێ ١٦-١-٢٠١٦، رایگەیاند کە ئێران هەموو هەنگاوێکی بۆ دەستپێکی جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵگرتووە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایانگەیاند: کە تێکڕای گەمارۆو ئابووری و دارایی پەیوەندیدار بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران هەڵگیراون.
سەرەتا یوکیا ئامانۆ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە بنکەی ئەو رێکخراوە رایگەیاند: کە ئێران هەموو هەنگاوەکانی بۆ کەوتنە بواری جێبەجێ کردنی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە هەڵگرتووە.
ئامانۆ ئاماژەی بەوەدا: راسپێردراوانی ئاژانس جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئێران تێکڕای بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بە جێ گەیاندووە.
ئامانۆ ئەوەشی خستوەتەڕوو: کە ئاژانس لەم پەیوەندیەدا، راپۆرتی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاژانس و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، کردووە.