نوچە-میدان
تویتەر لە سەر سکاڵای یاسایی ژنێک، کە هاوسەرەکەی لە ناوەندێکی مەشقپێکردنی پۆلیس لە ئوردۆن کوژراوە، بەوە تاوانبار کراوە کە بە ئەنقەست رێگەی بە داعش داوە کە پەیامە تیرۆریستیەکانی خۆی لەم تۆڕە بڵاو بکاتەوە.
بە پێی سکاڵای ئەم ژنە کە لە دادگای فێدڕاڵی سانفارنسیسکۆ تۆمار کراوە، لویید کارل فیڵدز، وێڕای ٤ کەسی دیکە لە ئەنجامی هێرشکدا گیانیان لە دەست داوە.
تاراما فیڵدز،هاوسەری لویید کارل فیڵدز رایگەیاندووە کە تویتەر بە ئەنقەست ئیمکانی ئەوەی داوە بە داعش کە کەڵکی خۆی لەم تۆڕە وەربگرێ.
فیڵدز هەروەها تویتەری تاوانبار کردووە کە پشتیوانی لە داعش دەکات و یاسای دژە تیرۆری پێشێل کردووە.
لە بەشێک لە سکاڵاکەدا هاتووە: لەم ساڵانەیی دواییدا، بە بێ تویتەر، پەرەسەندنی داعش وگەشەکردنی لە نێو گروپە تیرۆریستیەکاندا ئیمکانی نەبوو.
لە وڵامی ئەم سکاڵایە ،تویتەری دەڵێت:لە کاتێکدا پێمانوایە، ئەم سکاڵایە لە رووی یاساییەوە شیاو نییە. رەفتاری توندوتیژ و تیرۆریسم. لە تویتەر جیگای نابێتەوە.