تەل ئەبیب و ریاز خوازیاری توندترکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێرانن

0

نوچە-فارس

لە کاتێکدا، بەرپرسانی ئێرانی و رۆژئاوا باس لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەن لە جەند رۆژی داهاتوودا، رۆژی رابردوو بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و سعودیە، سەبارەت بە کەمکردنەوەی گوشارەنێودەوڵەتیەکان بۆ سەر ئێران هۆشداری دەدەن.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئێل بی سی، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتویەتی، سەرباری دەستپێکی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی نیوان ئێران و رۆژئاوا، دەبێ گوشارەکان لە دژی ئێران بەردەوام بن.

نەتانیاهۆ هەروەها ئێران بە رەچاو کردنی”سیاسەتی دەست درێژیکارانە” تاوانبار دەکات و لە بەرامبەردا خوازیارە واشنتۆن پشتیوانی لە ئیسرائیل، بکات.

عاد جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەم پەیوەندیەدا.هەڵوێستێکی هاوشێوەی نەتانیاهۆ دەخاتە روو و دەڵێت:ئازادکردنی سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران، مایەی نیگەرانیە.

جەبیر کە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ جۆن کێری، لە لەندەن بەشدار بووە ئەم لێدوانەی خستۆتە روو”هەموو وڵاتانی جیهان لەم رووەوە نیگەرانن، چونکە ئێران دەستێکی باڵای لە شەڕ و کاولکاری و تیرۆریزم و ناسەقامگیری ناوچەکەدا، هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com