نوچە-العربیە
محمد المقدشی، فەرماندەی گشتیی سوپای یەمەن راگەیاندووە کە سوپای ئەم وڵاتە بە زوویی دەچێتە ناوشاری سەنعاوە.
المقدشی، وێڕای ئەوەی کە فەرماندەکانی سوپای یەمەنی راسپرادووە کە لە میانەی چوونە ناوشار ئەمواڵ ودارایی ودامەزراوە دەوڵەتیەکان بپارێزن ودەڵێت: هەماهەنگی تەواو کراوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی، پارێزگاکانی دیکەش لە ژێر دەستی حوسییەکان.
هاوکات لە گەڵ ئەم لێدوانە، سەرچاوە مەیدانیەکان لە یەمەن رایانگەیاندووە کە هێزی بەرگری خەڵک و سوپای میللی ئەم وڵاتە، ناوچەی ئەلموعین لە رۆژهەڵاتی شاری”نهم”لە نزیکی سەنعا کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی، بنکە و بارەگای حوسیەکانیان لە تعز کردۆتە ئامانج ،کە بۆتە هۆی کوژران و برنداربوونی دەیان کەس .