نوچە-تسنیم
کۆشکی کرملین رایگەیاند: سەرۆککۆماری روسیا و ئەمیری قەتەر، لە پەیوەندەی لە گەڵ دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچە ومەسەلەی وزە دیدار و گفتوگۆ دەکەن.
ریانۆڤۆستی، بە گێڕانەوە لە کۆشکی کرملین رایگەیاندووە، سەرۆککۆماری روسیا رۆژی دووشەممە لە گەڵ”تمیم بن حمد الثانی” کۆدەبێتەوە.
لە راگەێندراوەکەی کرملین هاتووە: لەم دیدارەدا جەخت لە سەر بەهێزکردن و پەرەپێدان بە پەیوەندیە بازرگانیەکانی قەتەر وروسیا دەکرێتەوە.هەروەها کاروباری مرۆڤدۆستانە و وزە، دوو تەوەری سەرەکی دیکەی گفتوگۆکان دەبن.
چاوەڕان دەکرێ کە لەم دیدارەدا، هەلومەرج و دۆخی قەیراناوی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بخرێنە بەرباس وتووتوێ بکرێن.