سەرۆککۆماری چین بۆ یەکەم جار سەردانی ئێران دەکات

0

نوچە-ئیلنا

سەرۆککۆماری چین، هەفتەی داهاتوو سەردانی سێ وڵات، ئێران، سعودیە و میسر دەکات. ئامانجی ئەم سەردانە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی چین-ە لە گەڵ ئەم وڵاتانە، هەروەها کەم کردنەوە گرژی لە نێوان ئێران و سعودیە راگەێندراوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، کە شی جین پینگ، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە،هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئێران و سعودیە.

ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری چین،٥ رۆژ دەخایێنێ. ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری چینە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .سەردانەکەی بۆ ئێران و سعودیە لە سەر داوای فەرمی سەرۆککۆمارەکانی ئەم دوو وڵاتەیە، پاشان سەردانی میسر دەکات.

چین کە خاوەنی دووهەمین ئابوری جیهانە، پێویستی بە نەوتی رۆژهەلآتی ناوەڕاست هەیە، بەڵام تا ئێستا دبلۆماسیەکی چالاکی لەم ناوچەیە نەبووە. بە پێی راگەێندراوی ماڵپەری سەرۆککۆماری ئێران، سەرۆککۆماری چین وێڕای وەفدیکی گەورە سەردانی تاران دەکات.

پێشتر چین و ئێران سەبارەت بە هاوکاری ئەتۆمی، هیوادارییان دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com