نوچەنێت
چەند رۆژێك پێش ئێستا شارلی ئیبدۆ، كاریكاتێرێكی لەسەر ئالان كوردی بڵاوكردەوە لەسەری نووسیبوو، كێ دەڵێت ئەگەر ئالان بمایە، یەكێك نەدەبوو لەو كوڕانەی دەستدرێژی دەكردە سەر كچانی ئەوروپا. شاژنە رانیا لە وەڵامدا دەڵێت، ئالان دەبوو بە دکتۆر.
دوای ئەوەی گۆڤاری شارلی ئیبدۆی فەرەنسی، كاریكاتێرێكی لەسەر ئالان كوردی بڵاوكردەوەو هێرشی كۆبووەوەو نوسیبوی، ئەگەر ئالان کوردی بمایە دەبوو بەچی؟ وەک ئاماژەیەک بۆ دەستدرێژکردنە سەر ئەوژنانەی کە لەشەوی سەری ساڵدا، دەستدرێژیان کرایەسەر، شاژنە رانیا بەكاریكاتێرێك لەسەر ئالان كوردی، هاتە دەنگ و وەڵامی رۆژنامە فەرەنسییەكەی دایەوە.
شاژنی ئوردن، وێنە كاریكاتێرەكەی لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردووەتەوەو لەوەڵامی روژنامەكە نووسییەتی: كە كێ دەڵێت ئالان نەدەبوو بەمامۆستا، یان دكتۆرێكو خزمەتی خەڵكی دەكرد.
ئالان عەبدوڵڵا منداڵێكی تەمەن سێ ساڵی خەڵكی شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان بوو، كە ساڵی پار لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆچکردن بۆ ئەوروپا، لەئاوی ئیجەدا خنكا. دواتر خنكانی ئالان لە جیهان دەنگیدایەوە.