” ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی پێیان وایە سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵه ده‌كات، ده‌توانن کەسێكی تر كاندید بكه‌ن”
بارزانی ئه‌توانێ راوێژ بەسەرکردایەتی پارتی بكات و داواكارییان قبوڵ نه‌كات
نوچەنێت. تایبەت
عەدالەت عەبدوڵا بەنوچەنێتی راگەیاند، ئاڵوگۆڕی سەرۆکایەتی حکومەت پەیوەندی بە رێککەوتنی ستراتژییەوە نییە، ئەو بۆچونانەش رەتدەکاتەوە کە ئەگەر بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بڕیاری مانەوەی سەرۆکی حکومەت بدات بڕیارێکی نادیموکراسیانەی لەناو حزبەکەیدا داوەو بە تێنەگەشتن لە بەرپرسیارەتی دەوڵەتیانەی سەرۆکی هەرێمی دەزانێت.
دوای ئەوەی دەنگۆی دروستبونی ناڕەزایی لەسەرکردایەتی پارتیدا لەئەگەری بڕیاردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تازەکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح لەراگەیاندنەکان خرایە بەرباس و چاودێرێکی سیاسیش بۆ نوچەنێت، وەها بڕیارێکی لەلایەن بارزانی یەوە بەنەبونی دیموکراسی لەناو پارتیدا لەقەڵەمدا. چونکە زۆربەی سەکردایەتی داوای وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەکەن و بەپێی رێککەوتنی ستراتیژی بەمافی خۆیانی دەزانن، سەرنوسەری گۆڤاری واڵا پرێس، رایدەگەیەنێت ئەو بۆچونانە زادەی تێنەگەشتنە.
عەدالەت عەبدوڵا وەک چاودێرێکی سیاسی و سەرنوسەی گۆڤاری واڵا پرێس، لەلێدوانكیدا بۆ نوچەنێت، پێی وایە درێژکردنەوەی دوو ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە رێککەوتنی ستراتیژییەوە نییە، هەروەک ئەوەی “كاتێك تاڵه‌بانی دوو ساڵی تری بۆ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی نوێ كرده‌وه په‌یوه‌ندیی به رێككه‌وتنامه‌كه‌وه نه‌بوو”. بەڵکو”ئەو مه‌سه‌له په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ساته‌وه‌ختێكی مێژووییه‌وه هه‌یه”.
عەبدوڵا، ئەو بۆچونەی کەپێی وایە ئەگەر بارزانی تاک لایەن لای خۆیەوەو بێ گەڕانەوە بۆ رای سەرکردایەتی حزبەکەی کە بەمافی خۆیانی دەزانن سەرۆکی حکومەت وەربگرنەوە، بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی د.بەرهەم ساڵح بدات، بڕیارێکی نادیموکراسی دەدات، وا باس دەکات”ئه‌و بۆچوونه زاده‌ی تێنه‌گه‌یشتنه له به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تییانه‌ی سه‌رۆك و ته‌ماشاكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمه وه‌كو ته‌نها كاربه‌ده‌ستێكی حزبیی رووت و مه‌حكومكردنییەتی به كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری حزبی له بڕیاری سیاسی‌دا ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و بۆ پارتیش باش نیه”.
سەرنوسەری واڵاپرێس بۆ نوچەنێت پێی وایە “سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌توانێت خۆی ته‌قدیری ئه‌وه بكات كه ئاڵوگۆڕ له حكومه‌تدا پێویسته یان نا؟، به گشتی ئه‌بێ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌ودایه‌كی باش له سه‌ربه‌خۆیی بریاری هه‌بێت، با سه‌رۆكی پارتیش بێت، ئه‌توانێ راوێژ بەسەرکردایەتی پارتی بكات، به‌ڵام فشار و داواكارییان قبوڵ نه‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌روانگه‌ی حزبی په‌تییه‌وه بێت چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم پێگه‌یه‌كی گشتی و مه‌عنه‌وییه”.
لەبارەی ناڕەزایی بەشێک لەسەرکردایەتی پارتی لە ئەگەری بڕیاردانی سەرۆکی هەرێم لە پێدانەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت بەیەکێتی، عەدالەت عەبدوڵا دەڵێت”بریاری سه‌رۆكی هه‌رێم له رێگه‌ی ده‌ستور و یاساكانه‌وه رێكده‌خرێت.. ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی پارتی پێیان وابێت سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵه ده‌كات له بریارداندا ده‌توانن بۆ جه‌وله‌یه‌كی تر یه‌كێكی تر كاندید بكه‌ن”.
هەروەک هیواشی خواست”سه‌رۆكی هه‌رێم كولتوری ده‌وڵه‌تایه‌تی له كوردستاندا بچه‌سپێنێت، سه‌ره‌تای ئه‌م كولتوره‌ش له خۆی و بریاره نیشتمانییه‌كانییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و بریارانه‌ی كه تیایدا به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ره‌چاوده‌كرێت نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌نێكی سیاسیی لایه‌نێكی دیاریكراو”.
