نوچەنێت
ڕۆژنامەی (المغرب الیوم) لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، لەسەر زاری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت مەترسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار وڵات‌دا بوونی نییە.
لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی بە ڕۆژنامەی (المغرب الیوم) ـی ڕاگەیاند ” هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دیناری عیراقی له‌ئارادا نییه”.
عەلاق دووپاتی دەکاتەوە و دەڵێت “بانكی ناوه‌ندی دوو هێنده‌ی دراوی ناوخۆیی بازاڕ، دراوی بیانی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا رویدا، بۆ گیرفان پڕكردنی هه‌ندێك بوو له بازاڕدا و ده‌ستی تریشی له پشته‌وه بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌وڵه له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی بانكی ناوه‌نیدا شكستخواردوو بوو”.