نوچە.نێت
رۆژنامەی “دايلي ميل”ی بریتانی یاشکرایکرد کە: شاجوانی بەرازیل”راكيل سانتوس”ی تەمەن ٢٨ ساڵ، بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی جوانکاری بۆ لێوی بوە هۆی گیان لەدەست دانی.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت کە ئایا بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی جوانکاری “نایاساییەوە “راكيل سانتوس” گیانی لەدەست داوە یاخود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بوە؟
بەڵام لەلایەکی تر رۆژنامەی”إندبندنت”ئاشکرایکرد کە شاجوانی بەرازیل بەهۆت جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری چرچ ولۆچی بۆ لێوەکانی کردوە لە خەستەخانە.
بەڵام دایک وخێزانی شاجوان تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە: کچەکەیان بەهۆی جگەرە کێشانی زۆرەوە بەرگەی جورعەیەکی کەمی نەگرتوە، چونکە کچەکەیان رۆژانە ٣ پاکەت جگەرەی دەکێشا، هەربۆیە لەکاتی بەکارهێنانی دەرزی جوانکاری بۆ چرچ ولۆچی دەوری لێوی ، دڵی بەرگەی نەگرتوە و توشی جەڵتە هاتوە ، گیانی لەدەست داوە.