هەردوو ئەکتەری هولیوود” ئەنجلینا جولی- براد بیت”، بریاری بەخێوکردنی مناڵێکی تر دەدەن

0

نوچە.نێت

 

ماڵپەرێکی ئیتاڵی، ئاشکرایدەکات کە هەردوو هونەرمەند “ئەنجلینا جولی – براد بیت”- ی هاوسەری بریاری بەخێوکردنی مناڵێکی تری کەمبودی دەدەن بەناوی “ئەلوی شون” بەو پێیە ژمارەیان دەبێت بە ٧مناڵ.

ئەو سەرچاوەیە رایدەگەنێت کە ” ئەنجلینا جولی لە گەشتەکەیدا بۆ کەمبودیا، سەرقاڵ بونی بە وێنەگرتنی فیلمەکەی بەناوی first they killed my father” چاوی بە مناڵێکی تر کەمبودی دەکەوێت بەناوی “ئەلوی شون”، ئەمەش جاری یەکەم نیە کە ئەنجلینا جولی کاری لەو شێوە ئەنجام بدات.

ئەنجلینا لە میانەی گەشتەکەیدا، پەیوەندی دەکات بە هاوسەرەکەی “براد بیت” بۆ رەزامەندی بەخێوکردنی مناڵێکی تری کەمبودی، بەڵام دەست بەجێ براد بیت، رازی دەبێت، دوای وەرگرتنی مناڵە کەمبودیەکە، هەردوو هونەرمەند، بە ملیۆن دۆلار دەبەخشنە خێزانەکەی.

شایەنی باسە، لە ئێستادا مناڵەکانی ئەنجلینا جولی ژمارەیان ٧ مناڵە، کورە گەورەکەی “مادوکس” تەمەنی ١٤ ساڵە خەڵکی کەمبودیا، ” باکس” خەڵکی ڤێتنام، زوهرە خەڵکی ئەسیوبیایە ، ٣ مناڵی خۆی بەنای ” شیلو، نوکس،ڤیڤیان. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com