نوچەنێت- خبر فارسی
سەرچاوەکانی عێراق باس لە کوژرانی والی بەغدا و١٠ کەس لە سەرکردەکانی داعش دەکەن، بە هۆی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی عێراق دەکەن لە رۆژئاوای بەغدا. هاوکات رایانگەیاندووە کە بەرپرسی هێرشە خۆکوژیەکانی داعش لە نێو کوژراوەکاندایە.
هەواڵنێری سپۆتنیک، لە زاری بەرپرسانی عێراقیەوە دەڵێت: بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانەوە ٧ سەرکردەی دیکەی داعش لە شارۆچکەی “القائم” لە پارێزگای ئەنبار کوژران.
ئەوهەواڵنێریە ئاماژەی بەوەداوە: ئەم هێرشانە بە هەماهەنگی لە نێوان گرووپەهەواڵگرییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق وفەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە سەربازیەکان ئەنجام دراون.
یەکێک لە سەرکردە گرنگەکانی داعش، کە لەم هێرشانە گیانی لە دەست داوە “ابو دعاء الراوی” والی نوێی بەغدایە، کە چەند رۆژ پێشتر وەکو حاکمی ئەو رێکخراوەیە لە بەغدا دیاری کرابوو. ابو دعاء الراوی یەکێکە لە زیندانیانی پێشووی زیندانی بوکا بووە لە پارێزگای بەسرە.
هەروەها لە هەواڵنێری سپۆتنیک باس لەوەکراوە: ابو قتاده الجزراوی کە بە رەچەلەک خەڵکی سعودیە و بەرپرسی هێرشە خۆکوژیەکانی داعش بووە، بە هۆی ئەم هێرشانەوە کوژراوە. ابو قتاده الجزراوی ئەم دواییانە بە مەبەستی بەهێزترکردنی داعش رەوانەی دەوروبەری بەغدا کرابوو.