نوچە.نیت
دوای ململانیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە،” رینیە ئینجیل” هاوسەرو بەرێوبەری کارە هونەریەکانی”سلین دیۆن” لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا،لە لاس فیگاس لە “ولایەتی نیفادا”، کۆچی دوایی کرد .
گۆرانی بێژی ناوداری ئەمریکی “سلین دیۆن” لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتر رایگەیاند کە” رینیە-ی هاوسەری بەنەخۆشی لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوای کردوە”.
سلین دیۆن ئاماژەی بەوە کرد کە “مردنی هاوسەرەکەی خەمێکی گەورەی لەدڵیدا دروست کردوە ، هیوادارە پرسەکەی لە کەش وهەوایەکی خێزانیدا بەرێزەو بەرێوە بچێت”.
سلین دیۆن دەشڵێت” من و هاوسەرەکەم” رینیە ئینجیل” لە ساڵی ١٩٩٤ ژیانی هاوسەرگیریمان پێک هێناو خاوەنی ٣ مناڵین، رینیە، جگە لەهاوسەر، ئەو بەرێوبەری کارە هونەریەکانم بوو، بەهۆی رینیەوە توانیم سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنم لە مەیدانی هونەریدا، بۆیە لەدەستدانی ئەو جێی داخە بۆ من “،
