نوچە-رادیۆ فەرەنسا
ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی قاعیدە لە فایلێکی دەنگیدا خەڵکی سعودیە بۆ رووخاندنی حکومەتی ئالی سعودیە هان دەدات وهاوکات داوا لە لایەنگرانی قاعیدە دەکات، کە لە تۆڵەی لە سێدارەدانی ٤٣ کەس لە ئەندامانی ئەم رێکخراوە،بەرژەوەندیەکانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی بکەنە ئامانج.
لەم فایلەدەنگییەدا کە لە سەر نێت بڵاو کراوەتەوە، ئەیمەن زەواهیری گوتویەتی: کاتی ئەوە هاتووە کە رژێمی گەنیوی سعودیە بڕوخێنین.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە رێکەوتی ٢ی جێنیوەری،٤٧ کەسی لە سێدارە دا کە ٤٣ کەسیان سەر بە رێکخراوی قاعیدە بوون. هاوکات حوکمی لە سێدارەدانی شێخ نەمر، کەسایەتی ئایینی شیعەی سعودیە بەڕێوەچوو.
لە سێدارەدانی شێخ نەمر لە گەڵ ناڕەزایەتی زۆرێک لە وڵاتانی شیعە بەرەوروو بووەوە، بە تایبەتی لە ئێران و سعودیە.لە سێدارەدانی ئەندامانی قاعیدە لە لایەن سعودیەوە بە هۆی ئەنجام دانی کردەوەیەکی تیرۆریستی لەم وڵاتە، بووە کە دواتر قاعیدە بەرپرسایەتیەکەی لە ئەستۆ گرتووە.