نوچە.نێت
ئەسما المنور-ی گۆرانی بیژ بەر لە چەند ساڵێک لەگەڵ هونەرمەند کازم ساهر، بە دیوت لەبەرهەمی المحكمة” دەرکەوت، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و زیاتر ناسرا .
ئەسما،دەڵێت” بە پێی شارەزا بوونم، لەبەرهەمی ” المحكمة ” هونەرمەند کازم ساهر، مامۆستایەکی زۆر خۆشەویست وبەرێزە لە هەڵسوکەوت، لە قسە ، لە هەموو شت، بەراستی کاریزمایە، من خۆشم ویستوە.
ئەسما مەغریبی سەبارە بە پرۆژەی داهاتووی رایدەگەیەنێت کە”جارێکی تر بەرهەمێکی نوێ من و کازم ساهر بەیەک دەگەیەنێتەوە، ئاوازی ئەم بەرهەمە کازم ساهیر خۆیەتی و، هۆنراوەی نزار قەبانی-یە”
ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” شەرەفێکی گەورەیە کە من جاریکی تر، بەرهەمم هەبێت لە ئاوازی هونەرمەند کازم ساهر بێت،بە هۆنراوەی نزار قەبانی، ئەوە زۆر خۆشحاڵی کردووم”.
