عەبدولستار مەجید: کۆمەڵی ئیسلامی نابێتە بەشێک لە کێشەی گۆڕان و یەکێتی، کێشەی ئێمە له‌گه‌ڵ سیسته‌م و خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارو مشه‌خۆره
نوچەنێت . تایبەت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەنوچەنێتی راگەیاند، کۆمەڵ کێشەی لەگەڵ خەڵکی گەندەڵ و مشەخۆرە، هەروەها دەشڵێت حزبەکەی پشتگیری لەو پرۆژەو هەوڵانە دەکات کە پەیوەندی بە ئۆپۆزسیۆنەوە هەیە، بەڵام نابێتە بەشێک لەکێشەکانی یەکێتی و گۆڕان.
ئەگەرچی ماوەیەکە باسی ئاسایی بونەوەی دۆخی کوردستان دەکرێت و دەنگۆی ئاسایی بونەوەی کێشەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەئارادیەو کۆبونەوەش لەئاستی باڵا لەنێوان هەردوولادا کراوە، بەڵام گرژییەکی توند لەنێوان راگەیاندنی هەردولادا دروست بوەتەوە، بەهۆی ئەوەی هەر گرژییەکی راگەیاندنیش لەکوردستان گرژی سیاسی بەدوادا هاتووە، دروستبونی گرژی سیاسی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان چاوەڕوان دەکرێت، بەڵام لەو رووبەڕووبونەوەی یەکێتیدا گۆڕان تەنیا دەمێنێتەوەو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان تێکەڵ بە کێشەکە ناکەن.
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی نێوان یەکێتی گۆڕان لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دەڵێت”به‌شێك له‌كێشه‌ی گوڕان و یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به واقعی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی بە په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و ده‌رهاویشته‌ی لێكترازانه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، لەلێدوانەکەیدا رەتی دەکاتەوە کۆمەڵی ئیسلامی ببێتە بەشێک لە کێشەکانی نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و بۆ نوچەنێت دەڵێت”ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌كانی نێوخۆمان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و له‌كۆبونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتیش جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەته‌وه، كه نابێ هیچ لایه‌ك كێشه تایبه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر تێكه‌ڵ به‌كێشه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بكات، ئیمه له‌رابردوش هه‌وڵمانداوه كێشه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌كاتی خۆشی رامانگه‌یاند كه ئیمه له‌م كێشه‌یەدا نابینه به‌شێك له‌كێشه، به‌ڵام بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پرۆژه و هه‌وڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌یه به‌بێ گومان ئێمه پشتگیری یه‌كتر ده‌كه‌ین”.
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەلێدوانەکیدا بۆ نوچەنێت تەئکید لەوە دەکاتەوە کە کێشەی ئەوان له‌كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته و”له ده‌سه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌یه، كه پڕه له ناعه‌داله‌تی و له‌گه‌ڵ هەندێ خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارو مشه‌خۆره، گومان له‌وه‌دانیه كه بەشێكی گه‌وره له‌و ناعه‌داله‌تی و سه‌رو خواره‌ی كه هه‌یه، به‌ر پارتی و یه‌كیتی ده‌كه‌وێ و بەڵام هه‌ر یه‌كه‌مان به ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی به‌رپرسیاره”.
