هونەرمەندی گەورەی کورد ، کەریم کابان کۆچی دوایی کرد

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەند کەریم کابان سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ کانووى دووەمى ٢٠١٦ کاتژمێر پێنج و ٢٠ خولەکى بەیانی لە نەخۆشخانە  لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند کەریم کابان، ناوی تەواوى “عەبدولکەریم جەلال مەحمود عەزیز کابان”، ساڵی ١٩٢٧ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە و زیاتر لە نیو سەدەیە کاری هونەری ئەنجامداوە.

لە ساڵی ١٩٤١ یەکەمین گۆرانی وتووە و لە بەرواری ‌ ١ ی حوزەیرانی ١٩٤٥ دا یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە بریتی بووە لە ٨ گۆرانی.

ئەو هونەرمەندە، ماوەیەک پێش ئێستا لەماڵەکەی خۆیدا بەربویەوە قاچی شکا، بەڵام هەر زوو نەشتەرگەریان بۆ کرد ، بەوەشەوە نەوەستا بەدەم نەخۆشیەوە بەردەوەم بوو لە گۆرانی وتن.

uigi
uguu
12400771_10153828621383794_3991874950987852347_n

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com