فەرماندەی سوپای پاسداران:هاتنی داعش ئاماژەیەکە بۆ هاتنی ئیمامی زەمان

0

نوچە-دیگربان

محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت: پێکهاتنی داعش و گرووپە تەکفیریەکان و رووداوەکانی ساڵانی دوایی، بوونەتە هۆی فەراهەم کردنی زەمینەی هاتنی ئیمامی زەمان.

جەعفەری گوتویەتی، ئەنجامی ئەرێنی ئەم گۆڕانکاریانە ئامادەبوونی ٢٠٠ هەزار گەنجی چەکدارە لە وڵاتانی سوریا، عێراق، ئەفغانستان و پاکستان.

جەعفەری لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی وێڕای تەمجید و ستایشی کارنامەی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی خامنەی باسی شەهیدبون دەکات “شەهادەت شانازییەکی ئیلاهییە کە نسیبی هەموو کەس نابێت”.

فەرماندەی سوپای پاسداران، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گەنجانی وڵاتان هان دەدات تا لە مەیدانەکانی شەڕی سوریا،عێراق  ویەمەن ئامادە بن.

ئاخوندەکان و بەرپرسانی سەربازی ئێران، پێیانوایە کە کۆی ئەم ئاڵۆزی و قەیرانانەی کە ناوچەکەی تەنیوەتەوە، دەستپێکی هاتنی ئیمامی زەمانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com