نوچە-شفقنا
رێکخراوی یۆنیسێف رایگەیاندووە، ملیۆنان منداڵی یەمەنی بە هۆی شەڕی یەمەنەوە دوچاری نەخۆشی، توندوتیژی و بێ بەشی بوونەتەوە.
ماڵپەڕی المنار، لە زاری ژولیان هارنێس، نوێنەری یۆنیسێف لە یەمەن رایگەیاندووە”بۆمبارانی بەردەوام وشەڕی درێژماوەی سەرشەقامەکان، بوونەتە هۆی ئەوەی کە ملیۆنان منداڵی یەمەنی لە گەڵ مەترسی نەخۆشی وتوندوتیژی و بێبەشی رووبەروو ببنەوە”.
هارنێس دەڵێت:هەڵسەنگاندن وپێوەر کردنی کاریگەری راستەوخۆی شەڕ لە سەر منداڵان دژوارە.
بە پێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، بە هۆی شەڕی یەمەنەوە تاکوو ئیستا ٧٤٧ منداڵ کوژراون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ١١٠٨ منداڵ لە مانگی مارسی رابردووەوە تاکوو ئیستا بریندار بوون و ٧٢٤ منداڵیش ناچار کراون، کە پەیوەست ببن بە شەڕەکانەوە. ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە.
هارنێس ئەوەش دەخاتە روو، کە کاریگەری توندوتیژیەکان لە سەر خەڵکی مەدەنی زۆر بەربڵاوە و منداڵان لانی کەم نیوەی ئەو کەسانەن، کە بە هۆی ئەم شەڕانەو ئاوارە بونە کە ژمارەیان دەگاتە ٢/٣ ملیۆن کەس.