توركیا پەكەكە بە ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر شارۆچکەی چنار تۆمەتباردەکات

0

نوچەنێت

ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆكوەزیرانی توركیا ، پارتی کرێکارانی کوردستان پەكەكەی بە هێرشەكەی شەوی 13/1/2016ی شارۆچكەی چناری سەر بە ئامەد تۆمەتبار كرد، كە بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران.
داودئۆغڵۆ پەکەکەی بە ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر شارۆچکەی چناری سەر بە ئامەد تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌)، به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌یه‌وێت خۆسه‌ری له‌ باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات رابگه‌یه‌نێت.

هاوكات رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتاری سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە رایگەیاند، حكومەتی تورکیا مافی گەلانی خۆی دەپارێزێت و ئۆپەراسیۆنەکان راناگرین تاوەکو مەترسییەکان بمێنن.
لە وەڵامی ئەو هێرشەدا ئەردۆغان رایگەیاند، پێویستە ناوچەکە لە تیرۆریستان پاک بکەینەوە، چونكە گروپە تیرۆریستییەکان تورکیا دەکەنە ئامانج.
سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو گەلانی تورکیا دەکات هەروەها کورد لە تورکیا برای ئێمەن. کورد لە تورکیا کێشەی سەرەکی ئەوەیە نوێنەرایەتییەکی راستەقینەیان نییە.

هەروەها رایگەیاند، هێزەکانی فریاکەوتن تەرمی قوربانییەکیان لەژێر پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکانی شارۆچکەی چنار دەرهێناوەتەوە و، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە چەند شوێنیکی شارۆچکەکە 8 کەس بە گومانی پەیوەندی بە تەقینەوەکە و هێرشی سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستگیر کران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com