نوچە-رادیۆ فەردا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند: هێزێکی تایبەتی ئەمریکا بە مەبەستی هاوکاری کردنی سوپای عێراق، بۆبەرەنگاربوونەوەی داعش، لە عێراق جێگیر کراون.
پێنتاگۆن، پێشتر رایگەیاندبوو کە خەریکی ئامادەکارین بۆ ناردنی ئەم هێزە تایبەتە. لە هەمان کاتدا ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، کە ناردنی ئەم هێزە بە هەماهەنگی لە گەڵ دەولەتی عێراق دەبێت.ئەرکی ئەم هێزە یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقییە.
رۆژی چوارشەممە، ئەشتۆن کارتەر، هەواڵی جێگیربوونی ئەم هێزانەی لە عێراق راگەیاند کە ئەم هێز تایبەتە بە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ عێراقیەکان، فەرماندە ومۆرە سەرەکیەکانی داعش دەکەنە ئامانج.
بە گوێرەی هەواڵدەریی رۆیتەرز،ڤژمارەی ئەم هێزە تایبەتەی ئەمریکا نزیکەی ٢٠٠ کەسە. ئەمەش تازەترین هەنگاوی ئەمریکایە بۆ شەڕ لە دژی داعش.
ساڵی رابردوو، ئەمریکا ٥٠ کەس لە هێزەتایبەتەکانی خۆی بە مەبەستی راوێژکاری، یارمەتی دانی هێزەکانی ژێر حیمایەی رۆژئاوا ، رەوانەی سوریا کردبوو.