داعش جادەی سەرەکی تکریت- کەرکوکی کۆنتڕۆڵ کرد

0

نوچە-ئیرنا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندووە: رێکخراوی داعش لە هێرشێکی بەربڵاودا، توانیویەتی جادەی سەرەکی تکریت-کەرکوک کۆنترٶڵ بکات.

بە گوێرەی ، ماڵپەڕی هەواڵی السومریە نیوز، ئەم سەرچاوە ئەمنیە ئەوەشی خستۆتە روو کە داعش بە هۆی ئەم هێرشانەوە سەرەتا لە ناوچەی ئەلفەتحە لە باکور،تا ناوچەی تەل کصیبە لە باشوور پیشڕەوی کردووە  وتوانیویەتی چەندین میحوەر و دوو ناوچەی تەل کەسیبە  والمبدد لە ٣٠ کیلۆمەتری شاری تکریت کۆنتڕۆڵ بکات. لە ئێستادا جادەی سەرەکی تکریت بۆ کەرکووکی داگیر کردووە.

سەرچاوە ئەمنیەکەئوەشی راگەیاندووە: کە شەڕ لە نێوان هێزەکانی عێراق  وداعش بەردەوامە. هێزی ئاسمانی عێراق بەردەوام بنکەکانی داعش بۆمبباران دەکات.

بە گوێرەی زانیاریەکان، لەم شەڕەدا ١٢ کەس لە هێزەکانی داعش و ٧ کەس لە هێزەکانی عێراق کوژراون .

مامۆستایان ئایینی ناوچەی العلم، ئەمڕۆ پێنج شەممە داوایان لە خەڵک کردووە، کە بێنە سەرشەقام و بۆ پیش گرتن لە پیشڕەویەکانی داعش چەک هەڵگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com