ئەکتەری بەناوبانگ ئەنجلینا جولی، کاری دەرهێنان بۆ فیلمێک دەکات لە کەمبودیا

0

نوچە.نێت

 

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجلینا جولی، یەکێکە لەوکەسایەتیە دیارانەی، کەزۆربەی کاتەکانی تەرخانکردوە بۆ کاری خێرخوازی. وەک نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کاری نیازپاکی دەست نیشان کراوە.
ئەم هونەرمەندە، هەموو تەمەنی لە خزمەتی بواری سینەما بوە،لەلایەن چەندین گۆڤارو رۆژنامەوە”vouges ،vanti، hallo” بە جوانترین ئافرەت هەڵبژێردراوە ،بوەتە بەرگی زۆربەی گۆڤارەکانیان.
“ئەنجلینا جولی تەمەن ٤١ ساڵ” ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری ناودار” براد بیت” پێکهێناوە و خاوەنی ٣مناڵی خۆیەتی و،٣ مناڵی تریش، بە رەگەز جیاواز لەخۆ گرتوە پەروەردەیان دەکات.

 ماڵپەری ” http://www.thefamouspeople.com/profiles/angelina-jolie-voight-719.php”  ئاماژە بەوە دەکات کە” ئەنجلینا جولی، نەیتوانی ئامادەی  وەرگرتنی خەڵاتی “گۆڵدن گلوب” بێت  کە وەک “دەرهێنەر و لەهەمان کاتدا خۆی هاوسەرەکەی براد بێت رۆڵی سەرەکیان هەبوو ” لەفیلمەکەیدا ،  ئەوەش بەهۆی سەرقاڵی ئەنجلینا جولی بە دەرهێنانی فیلمێک بەناوی “first they killed my father” لە ووڵاتی کەمبودیا، هەر بۆیە براد بیت-ی هاوسەری و لەگەڵ یەکێک لە کورەکانی لەجیاتی ئەنجلینا جولی خەڵاتەکە وەردەگرن.

 

 شایەنی باسە، یەک لەمناڵەکانی ئەنجلینا جولی،بەرەگەز خەڵکی کەمبودیا-یە، هەربۆیە فیلمەکە لەو ووڵاتە بەرهەم دەهێنێت.

hairlose5
hairlose7

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com