بەشداربوەکەی “Arab Idol” هاوسەری داهاتوی دەست نیشان کرد

0

نوچە.نێت

 

کارمن سلێمان، ئەو بەشداربوەی بەرنامەی”Arab Idol”، کە توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت و ببێتە ئەستیرەی پرۆگرامەکەو سەربەرزی بۆ ووڵاتی خۆی”میسر”.

کارمن رایدەگەیەنێت”  کە لەئێستادا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ هاوسەری داهاتوی، بەڵام دوای تەواو کردنی زانکۆ پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن”

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” باوکم لە پەیوەندی من و خۆشەویستەکەم ئاگادارە، بەڵام باوکم، پێی باشتر بوو کە لە چاوی کامێرا دوور بێت، هەتا بە رەسمی پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەین”.

کارمن-ی گۆرانیبێژ ئەوەش دەخاتە روو کە ” کە ئاوازی دانەرەکەی “مصطفى جاد”  کە لەداهاوتوودا دەبێتە هاوسەری، زۆر هاوکاری بوە لە هەڵبژاردنی گۆرانیەکانیدا لە بەرنامەی Arab Idol، بە هاوکاری ئەو توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت”

لەلایەکی تر””مصطفى جاد”ی ئاوازدانەر، لەکاتی بەشداریکردنی”کارمن سلێمان”ی خۆشەویستی، نەیویستوە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، یەکێک لەکەسە نزیکەکەنی کارمن سلیمان ئاشکرایکردوە کە خۆشەویستی کارمن، دۆعای سەرکەوتنی بۆ “کارمن”کردوە کە دوور بێت لەچاوی پیس وکارمن ببێت بەنسیبی”

شایەنی باسە. کارمن، لە ئێستادا قوتابی زانکۆی بەشی ٤ راگەیاندنە، بەم نزیکانە دەچێتە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشی دەوێت. 

 

کارمن سلێمان، موستەفا الجاد

کارمن سلێمان، موستەفا الجاد

hairlose5

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com