هەستیار ڕەزا : ڕۆشتنت غەریبی کردم

0

هەستیار ڕەزا : ڕۆشتنت غەریبی کردم

لەو ڕۆژەوەی کەڕۆیشتویت
دڵم سەما بۆ جوانی ڕووخسارت ناکا
جەستەم ساردە و چاو بینینی طەڵاق داوە
بێجگە لەتۆ سەیری هیچ کچی تر ناکا
لـــــەوڕۆژەوە ..
نازانم بۆ ئێستە ڕۆژەکانی هەفتە
قاوەم لەگەل ناخۆنەوە
بەیانی پەمەی شەمەش نامەیەکم بۆ نانێرێت و پێم بڵێ
(ئازیزەکەم خۆت و شیعرەکانت وەرن )
بۆ هەمان جیگەکەی جاران ..
لەوڕۆژەوە گوڵە سادۆنیای باخچەکەم
هەر سیس دەبێ و وەک و جاران شنەی نایە
ئازیزەکەم لەوڕۆژەوە بڕوابکە
دنیاش بۆنی تۆی لێ نایە ،،

هەر ئەو ڕۆژە کەڕۆیشتی
دەمەو عەسر شیعرم بینی
بێ ناز بێ ناز لەشەقامی غریبی دا وەکو زەنیانە ڕژرا بوون
کەسێک نەبوو کۆی کاتەوەو بیکاتەوە گۆزەی وەفا
کەسێ نەبوو بچێتەوە بۆ یەکەم جێگەی ژوان و
لەوێ بانگی عیشق بدات
تا نەوڕەسێکی بێوەژن قامەتێکی ناسک ناسک
بکات بۆ نوێژی ڕۆشتنت
کەسێ نە بوو بەخوا ئازیز کەسێ نەبوو
نازەنینم
لەبیرم دێ”
هەر ئەوڕۆژەی کە ڕۆیشتیت
نەوەک هەر خۆت شیعریشت برد
چونکە ئازیز من هیچ کاتی شاعیر نەبووم
تەنها لە بیرم شەوانە ”
جوانی تۆم بە نووری وەفا دەنووسیەوە
ئیدی سبەی
بەشەقامی ئەم شارە بڵاودەبۆوە
ئەم شاعیرە شیعرێکی تـــازەی نووسیوە

لەوڕۆژەوە کەڕۆیشتوویت
بڕوابکە شنە باشت لێ تۆراندووم
چونکە ئێستە وەک و جاران
باوەشێک بۆنی خۆشی تۆم بۆناهێنێ و
بیدات لەیەخەی کراسە هەناریەکەم
بڕوابــــکە لەوڕۆژەوە
هەر وەنەوزی
مەر‌گ ئەم باتەوە و نامرم
هەر ئومێدی
هاتنەوەت لەخەیاڵمایە و کەچی نابێ
لەوڕۆژەوە هیچ پارچەیەک لەمۆسیقای سلێمانی
ناتوانێت دڵ نەوایم کات
هیچ باخەوانێکی ئێرە
لـــەپاش کۆچت ناتوانێ سادۆنیاکەی من
شنـــە پێ بکات

هەنــــاسەکەم
هەر ئەوڕۆژەی دواین ماچت
بەلاملم دا هەڵـــواسی و ئیتر ڕۆشتی
لەوڕۆژەوە شوێنی سوراوە تۆخەکەت
بەقەمیسەکەم جێماوە
لەوڕۆژەوە
دەستی میهرەبانی دایکم
هەر دەیشوات و ڕەنگەکەی کاڵ نابێتەوە
نازانێ تازە نەک قەمیس
ڕۆڵەکەشی وەک جاران نابینێتەوە
لەوڕۆژەوەی
کەزانیم پێڵاوەکانت
مەیلی ڕۆشتن دەکات بۆ لای
ئەوی تەنیا
زانیم ڕۆژێک وا بەم داخ و ئازارەوە
بەجێـــــم دێـــڵی
زانیم زانیم
جارێکی تر ناتبینمەوە و
ئیتر دەڕۆی
زانیم زانیم .. .. ..!

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com