ئەردۆغان: هیچ جیاوازییەک لە نێوان داعش و پەکەکە نیە

0

نوچە-دیپلماسی ایرانی

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: روسیا لە هەوڵی پێکهێنانی سوریایەکی بچووکە لە دەوروبەری شاری لازقیە.

بە گوێرەی هەواڵدەریی ئیسنا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک لە دبلۆماتکارانی وڵاتەکەی لە ئەنقەرە،رایگەیاندووە،  کاروکردەوە وهەوڵەکانی روسیا لە سوریا، بۆتە هۆی کێشەنانەوە لە ئاستی جیهاندا.

بە گوێرەی ماڵپەڕی تی ئاڕ تی، ئەردۆغان رایگەیاندووە، شەڕی روسیا لە دژی داعش پێشکەوتنی بە خۆوە نەبینیوە. بە پێچەوانەوە لە پلانیدایە لە شاری لازقیە و ناوچەکانی دەوروبەری دەوڵەتێکی بچووک پێکبێنێ،

ئەردۆغان بابەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەشەڕکەرەکەی روسیا، هەروەها ناکۆکی و گرژی لە پەیوەندیەکانی تورکیا و سوریا، بۆ هەنگاوەکانی مۆسکۆ لە سوریا و ئۆکراین، دەگەڕێنێتەوە.

سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان سعودیەو ئێران پێێوایە ئەوە “کێشەنانەوەی بە ئەنقەست”ە لە لایەن ئێرانەوە وئەم سیاسەتەی ئێران بەشێکە لە ستراتیجی ئەم وڵاتە لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی کەنداو و سعودیە.

هەوکات ئەردۆغان ئاماژە بە رووداوەکانی ئەم دواییانەی تورکیا دەدات و دەڵێت :ئەنقەرە پێداگرە، لە رووبەروو بوونەوەی لە گەڵ تیرۆریزم و لە روانگەوەی ئەوانەوە هیچ جیاوازییەک لە نیوان پەکە و داعش نابیندرێ.

سەبارەت بە کێشەی کورد گوتی” دەوڵەتی تورکیا هێچ کێشەیەکی لە گەڵ کوردی ئەم وڵاتە نییە. دەکرێت لە رێگەی گفتوگۆە ناکۆکیەکان چارەسەر بکرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com