سوپای پاسداران: سەربازانی ئەمریکایی ئازاد کران

0

نوچە-رادیۆ فەردا

پەیوەندیەگشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەێندراوێکدا باس لە ئازادکرانی سەربازانی دەستبەسەرکراوی ئەمریکا دەکات، لە لایەن ئەم هێزەوە.

بە گوێرەی هەواڵدەریی ئیرنا،لە راگەێندراوەکەدا هاتووە: ئازادکردنی ئەم سەربازانەی ئەمریکا لەو رووەوە بووە، کە هاتنی بەلەمەکانیان بۆ ناو قەڵەمرەوی ئاویی ئێران بە ئەنقەست و بە پێی پلان نەبووە.

بە گوێرەی هەواڵدەری ئاسۆشیتێدپرێس، ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئازادکردنی دە سەربازە ئەمریکیەکە، پێشوازی لەم هەنگاوەی ئێران کردووە.

ئەشتۆن کارتەر، بەدەرکردنی راکەێندراوێک وسپاس و پێزانینی خۆی بۆ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەردەبڕێ  سەبارەت بەو هەنگاوە دبلۆماسیانەی کە لەم بارەوە ناویەتی.

ئاسۆشیتێد پرێس ، لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش دەخاتە روو کە جۆن کێری، لە دوای وتووێژە ئەتۆمیەکانی لە گەڵ ئێران، بەردەوام”پەیوەندی نزیک”ی خۆی لە گەڵ جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پاراستووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com