سوپای پاسداران  ١٠ سەربازی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو دەستبەسەر دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

دوابەدوای دەست بەسەرکردنی ١٠ کەس لە هێزەکانی دەریایی ئەمریکا، لە کەنداوی فارس،پەیوەندیە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

بە گوێرەی سوپا نیوز،لە راگەیەندراوەکە هاتووە کە دوو بەلەمی سەربازی ئەمریکا کە هەڵگری ١٠ چەکداری ئەمریکایی بووە،دوای ئەوەی کە هاتوونەتە ناو هەرێمی ئاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دوورگەی فارسی.

کاتی دەستبەسەرکردنی سەربازانی ئەمریکایی بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، کاتژمێر چوارونیوی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە بووە.

پەیوەندیە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران،بێ ئەوەی کە ئاماژە بە کاتی ئازادکردنی ئەم دە سەربازە ئەمریکیە بدات تەنها رایگەیاندووە کە لەو پەڕی تەندروستی،لە جێگایەک راگیراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com