ئۆباما وتاری ساڵانە پێشکەش دەکات

0

نوچە-سپۆتنیک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەی چوارشەممە دوای وتاری ساڵانەی”دۆخی وڵات”ی سەرۆککۆمار،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەولەوییەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ٢٠١٦ رادەگەیێنێ.

بە گوێرەی هەواڵدەریی سپۆتنیک، لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی کاتژمێر ١٠:٤٥ بە کاتی ئەمریکا، لە زانستگای بەرگری میللی واشنتۆن سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ ساڵی٢٠١٦ وتارێک پێشکەش دەکات.

جۆن کێری لە وتارەکەیدا لە سەر ئەو بابەتانەی کە لە لایەن باراک ئۆبامای سەرۆککۆمارەوە، لە وتاری ساڵانەی دۆخی وڵاتدا جەختی لێدەکاتەوە دێنەبەرباس.

دوایین وتاری ساڵانەی دۆخی وڵات ئەمشەو، لە لایەن باراک ئۆباماوە لە بینای کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنتۆنەوە پێشکەش دەکرێت.

ئۆباما لەم وتارەیدا تیشک دەخاتە سەر ئەولەوییەتەکانی ساڵی کۆتایی سەرۆککۆمارێتی خۆی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com