نوچەنێت
دوێنێ لەنزیك شاری بەعقوبە، دوو ڕۆژنامەنووس لەکاتی بەڕێکردنی کاری ئاسایی خۆیاندا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش دەکرێتە سەریان و هەردوکیان دەکوژرێن.
ئەو هەواڵە سەرەتا لەلایەن شەرقییە نیوز بڵاو کرایەوە، بەڵام دواتر لەزۆرێك لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی عێراقی بڵاو کرایەوە کە لەلایەن گرووپێك چەکداری نەناسراوەوە ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە کوژراون.
ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان وەك لەناوەندەکانی هەواڵ لەعێراق ئاماژەی پێکراوە هەریەکە لە (سهیف تهڵال) پهیامنێر لە کەناڵی شەرقییە و (حهسهن عهنبهكی) وێنهگری كەناڵی شەرقییە کە بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان لە دووڕێیانی وهجیهیه له نزیك شاری بهعقوبه.