گۆڕان: ئێمه و هاوپه‌یمانه‌كانمان نامانه‌وێت كات به فیرۆ بچێت، کات بەفیڕۆدان تاسەر ناچێتە سەر
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌لاح مه‌زن به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه پێویسته بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان و هاوپه‌یمانه‌كانی، نایانه‌وێت كات به فیڕۆ بچێت.
مه‌زن له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، له‌باره‌ی هه‌نگاونان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌كه‌یان و یه‌كێتی نیشتیمانی، وتی “هه‌نگاوه‌كان ده‌كرا خیراتر بونایه، چونكه روداو و پێشهاتی نوێ دێنه پێشه‌وه، ره‌نگه به نێگه‌تیف ره‌نگدانه‌وه له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه پێدێنن، گومانی تێدا نییه، كه هه‌ندێ كه‌سو لایه‌ن له‌و ئاساییكردنه‌وه‌یه سووه‌دمه‌ند ده‌بن، له‌و لاشه‌وه ره‌نگه هه‌بن جیاواز له‌وه تێبگه‌ن”، له باره‌ی سودمه‌ندبوون له ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه وتی “له هه‌مو شتێك تایبه‌ت و گشتی هه‌یه، له‌و ئاساییكردنه‌ویه‌دا، به تایبه‌تی ئه‌وانه سود مه‌ندو په‌رۆشن كه زیانلێكه‌وتوو بگره قوربانی باری توند‌و تیژی و نائاسایی بوینه، ئه‌مجار به شێوه‌یاكی گشتیش له‌و ئاساییكردنه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م گه‌ل و ولاته‌كه‌مان به په‌رۆشه‌وه چاوی تێبڕیوه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه خاڵی هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه، كه هه‌مووان پێیانوایه ده‌بێت بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، وتیشی “راسته كۆبونه‌وه‌كان زۆرجار ئاوا بێ به‌رهه‌م ده‌بن، به‌لام هه‌میشه ئه‌وه قبول ناكرێت، چونكه چاوه‌روانی و كات به فیرۆدان تا سه‌ر ناچێته سه‌ر،خالی هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه كه گشت لایه‌كمان له ئاساییكردنه‌وه‌و چاكسازیكردن سود مه‌ند ده‌بین، هه‌موو پرۆسه‌یه‌ك سه‌قفی زه‌مه‌نی هه‌یه، نه‌باداش كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتن بڕیاری خستنه واری جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر درابێت، ئه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكومه‌ت بریاری له‌مه‌ر درابێ، بۆیه بزوتنه‌وەی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌كانی نایانه‌وێت كات به فیڕۆ بروات، به‌لكو پێویسته به‌رنامه‌كه له كات و شوێنی خۆی جێبه‌جێ بكرێت”.
