دڵشاد تاقانه : که‌واشین
له‌ڕێی ئه‌وین وه‌ڵاشین جوانکیله‌که‌ی که‌واشین
درۆ نه‌بوو که گۆتیان به‌خوای ڕاسته که‌واشین
به‌خوێنێدا هه‌ڵگه‌ڕای به‌کۆی جه‌سته‌م داگه‌ڕای
له‌خاکی دڵه‌که‌ی من تاکه گوڵ بووی که‌واشین
که‌تۆ گوڵه شینپۆشی من په‌پوله‌ی باڵ نه‌خشین
هه‌تاکو که‌ی لێو پاراو له‌تام مژیت بێ به‌شین
له‌سای ڕاز و گرفتار وه‌ک عاشقی سه‌رگه‌ردای
توخوا مرازی دڵم ده جارێک له لێو هه‌ڵنیشین
ئه‌ڵقه‌ی به‌به‌رده شینه خاوه‌ن ملوانه‌ی گوڵشین
له‌پای عه‌شقی جوانیت سه‌ری خۆم ناوه له‌شین
هه‌ردوو سوتاوی حه‌زین وه‌ک زوخاوی هه‌ڵڕژای
ئێمه له‌پیتی شین‌دا دوو شینی شین هاوبه‌شین
منی شین و تۆش به‌شین وه‌ک دوو گوڵه‌بنه‌وشین
بۆ بولبولی به‌هاران سه‌وداگه‌ری خۆش به‌شین
من له‌شینا شین بوومه گریه و فیغان و هه‌رای
بۆ چاوه‌زاری جوانیت ئه‌م هه‌موو شینانه شین