زانا مریەم خونچە : من تێناگەم
تێ ناگەم چ حیکەمتێک لە مردنی پەپولەدایە
کە زەردەواڵەکان لێمان ئاڵاون و
ڕۆژنیە تۆوی ژەهریکی تر
لەناخماندا چێ نەکەن
تێ ناگەم
بۆ مەرگ هەمیشە میوانی ماڵی جوانیە
شەپۆلی تەنهایی تەنها بەڕوی
بەلەمی خۆشەویستیدا هەڵدەکات
بۆ گێژەڵووکەی ئازار هەمیشە
لەباوەشی عەشق دایە
من تێناگەم
بۆچی دەمی ئێمە
تامی هەنگوینی ماچ ناکات و
هەمیشە حەزی لە تاڵی
گرتی گازیکی کوشندەیە
تێ ناگەم
بۆ گوێچکەمان حەز بەبیستنی
وشەی (خۆشەمەوێ)ی ناکاو
هەمیشە حەزی بە پەیڤی (تۆڵە)یە
بۆ لوتمان هەر بۆ بۆنی باڕوت و
بۆگەنی کەلای مرۆڤی ژێردەستەیە
دەمانچە هەیە
گوڵیش هەیە
باڕووت هەیە
مێخەکیش هەیە
گوللە هەیە
مۆسیقاش هەیە
شەڕ هەیە
ئاخر ئاشتیش هەیە
من تێناگەم !!
تیناگەم هەستی هەندێ کەس
لەنۆتەی گیتار ناسکترەو
ژوری دڵی هەندێ کەسیش ئەوندە بچوکە
جێگای خۆشەویستنی چولەکەی تێدانابیتەوە
تێ ناگەم
تریفەی خەونی ئێمە
تەنها لەشەوەزەنگی بەرپەنچەرەیە
ئومێد بۆ ئەوەندە قفڵێکی گەورەیە
تێ ناگەم
لەپوچی زەمەن
لەبەرامبەر ئاواتی کیژۆڵەکان
بێ بەهایی ژیان
لەکاتی جەنگ
ئاواتی گەورەبوونی منداڵ و
پەشیمان بوونەوەی ئیمه
لەداغی گەرەبوون
تێناگەم
بەڕاستی تێناگەم