هیلاری کلینتۆن، سەرسامە بە کیم کاردیشیان

0

نوچە.نێت

 

 

وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا هیلاری کلینتۆن، کە پێشتر کاندید بوو بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ئاشکرایکرد کە: زۆر سەرسامە بە لێهاتویی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی کیم کاردیشیان لەبواری وێنەگرنتی سێلفی-دا”

هیلاری کلینتون، میوانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی “Ellen DeGeneres” بوو، لەبەرنامەکەدا ئاشکرایکرد کە: سەرسامە بە کارامەیی ولێهاتوویی کیم کاریشیان لە وێنەگرتنی سێلفیدا.

کلینتۆن-ی تەمەن ٦٨ ساڵ لەبەرنامەکەدا وتیشی: ،پێش چەند مانگیک کیم کاردیشیان، داوای لێکردم وێنەیەکی سێلفی بگرم لەگەڵ خۆیی و هاوسەرەکەی “کانی وێست”،بەراستی هەستم بە خۆشیەکی زۆرکرد.
هیلاری دەشڵێت” پێش هەموو شتێک ئەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە، کیم کاردیشیان، بەسروشت کەسێکی زۆر نەرم ونیانە، کاتێ وتی با سێلفیەک بگرین زۆر خۆشحاڵ بوم  زۆر سەرنجی راکێشام بە زیرەکەیەکی بە لێهاتوویی خۆی،  تەنانەت  سەرسام بوم بە موبایلیەکەی کە بەکاری هێنا”.
لەلایەکی تر کیم کاردیشیان، وێنەکەی خۆی و وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا هیلاری کلینتۆن، لە پێگەی ئینستاگرام بڵاو کردەوە، ٩٧٠ هەزار کەس لایک لەسەر وێنەکەیان دەکەن، لە کاتێکدا کیم، لەسەر وێنەکەی نوسیوە هیلاری کلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکات کە سێلفی لەگەڵ گرتوە، ئەم قسەیەش هەرایەکی زۆر دەنێتەوە.

 

 

1452609991_2

هیلاری کلینتۆن لە بەرنامەکەدا

هیلاری کلینتۆن لە بەرنامەکەدا

1452609991_5

1452609992_3-

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com