وتەبێژی دەوڵەتی ئێران: سکاڵا لە دژی هێرشبەرانی سەر باڵوێزخانەی سعودیە تۆمار دەکەین

0

نوچە-بی بی سی
دەوڵەتی ئێران رایگەیاندووە، دژی ئەو کەسانەی کە هێرشیان کردبووە سەر بالوێزخانەی سعودیە لە تاران، سکاڵای تۆمار دەکات و چاوەڕوانیشی لە دەزگای دادوەری هەیە کە بە جیدی لێپیچینەوەیان لێ بکات.
محەممەد باقر نەوبەخت، گوتەبیژی دەوڵەتی ئێران لە کۆنفراسێکی رژنامەوانی رایگەیاندووە: بە دڵنیاییەوە لە دژی ئەو کەسانەی کە بوونە هۆی گەیاندنی زیانێێکی زۆر بە باڵویزخانەی سعودیە، دەوڵەت سکاڵا تۆمار دەکات.
هەروەها گوتویەتی:دەبێ گومان لەو کەسانە بکرێت، کە ئەم هێرشەیان ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا رێگەیان بۆ سعودیە خۆش کردووە، کە بە قازانجی خۆی کەڵک لە رووداوەکە وەربگرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com