نوچە-ایسکا نیوز
بەرپرسی ئیدارەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هێزەچەکدارەکانی روسیا، وێڕای ئاماژەدان بە کراوەبونی سنوورەکانی تورکیا بۆ گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بە تیرۆریستان. تورکیا بەوە تاوانبار دەکات کە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی گرووپە تیرۆریستیەکانی سوریا.
سێرگی رۆدۆسکی، بەرپرسی ئیدارەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هێزەچەکدارەکانی روسیا رایگەیاندووە، تورکیا لە رووی چەک ویەقەمەنییەوە، یارمەتی گروپیە تیرۆریستیەکانی چالاک لە پارێزگای لازقیە دەدات کە دەکەوێتە رۆژئاوای سوریاوە.
رۆدۆسکی ئەوەش دەخاتە روو، کە پێشڕەویەکانی سوپای سوریا بۆتە هۆی گەیاندنی زیان وخەسارەتی زۆر، بۆ سەر هێزە دژبەرەکانی سوریا وناچار بە پاشەکشەی کردون.
رۆدۆسکی سەبارەت بە بەهێزی گروپەتیرۆرستیەکان دەڵێت: سەرباری سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا،تیرۆریستان خۆیان رێکدەخەنەوە وئەمەش بۆ ئەو هەوڵی بەهێزکردنەی تورکیا دەگەڕێتەوە.
بەرپرسی ئیدارەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هێزەچەکدارەکانی روسیا، هێرشی روسیا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە، کە گەورەترین سەرکەوتنەکانی روسیا لە پارێزگاکانی حەلەب،حەما،حەمس و رەوە گەیشتۆتە ئەنجام.