داعش بەرپرسایەتی تەقینەوەکانی عێراقی لە ئەستۆ گرت

0

نوچەنێت- رادێۆ فەردا

تەقینەوەکانی رۆژی دووشەممەی١١-١-٢٠١٦، لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق، لانیکەم ٤٥ کوژراو  وبرینداری لێکەوتەوە. داعش بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوانەی لە ئەستۆ گرت.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز، چەند کاتژمێرێک دوای تەقینەوەکەی بازاڕێک لە باکووری رۆژهەڵاتی عێراق، داعش لە راگەیێندراوێکدا وێڕای لە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیە، رایگەیاندووە کە کۆمەڵێک کافری کردۆتە ئامانج.

بە هۆی ئەم تەقینەوە خۆکوژیەوە کە لە گەڕەکێکی شیعە نشینی “الجدیدە” روویدا، لانیکەم ١٨ کس کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش ٤٠ کەس راگەیێنراوە.

رۆژی دووشەممە ١١-١-٢٠١٦، لە شاری مقدادیە لە پارێزگای دیالە، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی عێراق، دوو بۆمب تەقێنرایەوە کە بە لانیکەم ٢٠ کوژراو و ٥٠ برینداری لێکەوتەوە.

هاوکات لە کردەوەیەکی خۆکوژی لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری بەغدا ٧ کەس کوژران.

ئەم زنجیرە تەقینەوانە لە کاتێکدا روودەدەن، کە دەوڵەتی عێراق رایگەیاندووە کە شاری رۆمادی لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە لە دەستی داعش، ئازاد کردووە  و پلانیان هەیە بۆ ئازادکردەوەی شاری موسڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com