پوتین: ئامادەین پەنای ئەسەد بدەین

0

نوچەنێت_ رادیۆ فەردا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، مانگی رابردوو نەخشەرێگایەکی پەسەند کرد کە بەو پێیە،لایەنەکانی شەڕ لە سوریا سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتێکی ئینتقالی، لەم وڵاتە بگەنە رێککەوتن.

ڤێلادیمیر پوتین سەرۆککۆماری روسیا دەڵێت، وڵاتەکەی ئامادەیە مافی پەنابەری بە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا بدات.

پوتین ئەم بابەتەی لە وتووێژێکدا، لە گەڵ رۆژنامەی بەناوبانگی بیڵدی ئەڵمانیا باسی لەوە کردووە.

سەرۆککۆماری روسیا، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەی بیڵد گوتویەتی: بە دڵنیاییەوە پێدانی مافی پەنابەری بە ئێدوارد سنۆدن، بە بەروارد لە گەڵ کەیسی بەشارئەسەد، دژوارتر بووە.

پوتین لە هەمانکاتدا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە لە ئێستادا  زووە لەو بارەوە هەنگاو بنێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com