نوچەنێت-ایسنا
یەکێک لە سەرکردەکانی قاعیدە، لە گرتەیەکی ڤیدیوییدا هەڕەشەی لەناوبردنی ئەمریکا دەکات و دەڵێت سەری ئۆباما لە لەشی جیا دەکەینەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی الرأی العام، یەکێک لە سەرکردەکانی قاعیدە، وێڕای هەڕەشە کردن لە ئەمریکا رایگەیاندووە، بە هەموو توانامانەوە ئەمریکا وێران دەکەین و “جیهاد” دەنێرینە ئەم وڵاتە .
ئەو سەرکردەیەی قاعیدە، هەڕەشە لە باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەکات گوتویەتی”بە ئیزنی خودا سەری ئۆباما لە لەشی جیادەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە شەڕ”.
هاوکات داوا لە رەش پیستانی ئەمریکا دەکات، کە بە هۆی جیاوازی و هەڵاواردنی رەگەزییەوە دەوڵەتی ئەمریکاوە، پەیوەست ببن بە ریزەکانی قاعیدەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو سەرکردەیەی قاعیدە داوای جیهاد لە موسوڵمانان دەکات، کە “ئەو کەسانەی کە ناتوانن بەرەو وڵاتانی موسڵمان کۆچ بکەن، لە سەر خاکی وڵاتان جیهادی خۆیان بەڕێوە ببەن”.