نوچەنێت- ایکنا
روسیا الیوم، بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی تاس دەنووسێت: رەوتێکی توندڕەو و چالاک لە فیلیپین، باس لە دامەزرانی ویلایەتی داعش دەکەن لە دوورگەی مینداناو لە باشووری ئەو وڵاتە.
لەم پەیوەندیەدا رۆژنامەی”سترالیان” ئەمڕۆ دووشەممە نووسیویەتی: ئەندامانی چوار رێکخراوی تیرۆریستی لە فیلیپین یەکیان گرتووە و وەفاداری خۆیان بە گروپی داعش راگەیاندووە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ئێسنلۆن حابیلون، یەکێکە لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی ئەبوسەیاف، کە سەرۆکایەتی ئەم ویلایەتەی لە ئەستۆدایە.
شارەزایان پێێانوایە ئەوەی لە فیلیپین روودەدات، ئاماژەیەکە بۆ گۆڕینی ستراتیجی داعش. بەم پێێە، شەڕی درێژخایەن لە سوریا وعێراق، داعشی ناچار کردووە لە سەر خاکی وڵاتانی دیکە بەدیل بۆ کاروچالاکیەکانی خۆی بدۆزێتەوە.
چاودێرانی سیاسی هەروەها پێیانوایە کە دامەزرانی ویلایەتی بەستراوە بە داعش لە فیلیپین، بە مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورە هەژمار دەکرێت بۆ سەر وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئۆسترالیا.