نوچە- شفقنا
کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، کە فرانسوا ئۆلاند سەرۆککۆماری فەرەنسا، لە دوای دیداری لە گەڵ ریاز حجاب، بەرپرسی هەماهەنگی نێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، جارێکی دیکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە بەشارئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا نابێ لە ئایندەی سیاسی ئەم وڵاتە هیچ رۆڵێکی هەبێت.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆلاند خوازیاری گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلەیە، بۆ یارمەتی گەیاندن بە ناوچە گەمارۆدراوەکان، بە تایبەتی شاری مەزایا لە رۆژئاوای شاری دیمەشق.