نوچەنێت
هونەرمەندێکی بەناوبانگی سویسری، دژی ئەو دەستدرێژیەە سێکسییانەی لە شەوی سەری ساڵدا، لەلایەن پەنابەرانەوە کرایە سەر ژنان، خۆی روتکردەوە.
میلۆ مۆرایە، هونەرمەندێکی بەناوبانگی سویسرییە. ئێوارەی دوێنێ ٩-١-٢٠١٦ وەک دەربڕنی ناڕەزایی بەرامبەر دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، لە شەقامێکی سەرەکی شاری کۆڵن خۆی روتدەکاتەوە.
رۆژنامەوی ئێکسپرێسی بەریتانی قسەی ئەو خانمە هونەرمەندەی بڵاوکردۆتەوە و گوتویەتی” ئەگەر مرۆڤەکان فێربن رێز لە ئافرەتی روت بگرن، ئەوا دەستدرێژی سێکسی بونی نامێنێت. بۆئەوەی فێربن. من خۆم روتدەکەمەوە”.