بۆ رونکردنەوەی لێدوانەکانی پەڕلەمانی عێراق بانگێهێشتی بابەکر زێباری دەکات
نوچەنێت
دلاوه‌ر سیف ا‌لدین بامۆكی
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بابەکر زێباری سوپاسالاری عێراق بانگیشتی پەڕلەمان دەکەن، بۆ رونکردنەوە لەسەر ئەو قسانەی کە لەباری توانای هێزی ئاسمانی عێراق کردویەتی و جیاوازە لە راپۆرتی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیازی خۆی ئاشکراکرد بۆ بانگهێشتکردنی بابەكر زێباری سوپاسالاری عێراق، بەهۆی ئەو لێدوانەی کە لەبارەی توانای هێزی سه‌ربازی و ئاسمانی رایگەیاندبوو. لەوبارەیەوە حاكم زاملی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕه‌خنه‌ی له‌لێدوانه‌كانی بابكر گرت و رایگەیان کە هێزه‌سه‌ربازی و ئاسمانییه‌كانی عێراق ئاماده‌ن بۆپاراستنی سنور‌و ئاسمانی عێراق لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، له‌درێژه‌ی لێدوانەکەیدا بۆ ڕادیۆی سەوا ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان بانگهێشتی بابكر زێباری سوپا سالاری عێراق ده‌كه‌ن بۆڕونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی کە رایگەیاندبوو هێزەئاسمانییەکانی عێراق توانای پاراستنی ئاسمانی عێراقیان نییە، هه‌روه‌ها زاملی ئه‌وه‌شی وتووە كه قسەکانی زێباری كه‌موكوڕی زۆری تێدایه و جیاوازە لەو ڕاپۆرته‌ی كه‌له‌ڕابردودا مالكی به‌رزی كردۆته‌وه ده‌رباره‌ی ئاماده‌یی هێزه‌كانی عێراق، بۆ دوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا.
