نوچە.نێت
زۆر فیلمی سینەمایی هەیە، کە زۆربەمان حەز بە بینینی دەکەین، لەوانەیە کومیدی بن ، یان لەوانەیە باس لە چیرۆکی خۆشەویستی بکات، یاخود زنجیرە دراما بێت.
سەرۆکەکانیش بەدەر لە سیاسەت و بەرێوە بردنی ووڵات، بێ بەش نین لەحەزوو ئارەزوو، هەر وەک سەرۆکی روسیا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کردوە کە”سەرسامە بە فیلمی “تشابايف”، کە لە ١٩٤٣ وێنە گیراوە، دميتري فورمان،نوسەری ئەم فیلمە بوە، ئەم فیلمە باس لە چیرۆکی”فاسيلي تشابايف”، دەکات کە یەکێکە لە فەرماندەکانی سوپای سوور-ی سەردەمی شەری ناوخۆی دوای شۆرشی ئوکتوبەر ساڵی ١٩١٧ .

لەلایەکی تر، باراک ئوباما-ی سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، ئاشکرای کردوە کە سەرسامە بە فیلمی”كازابلانكا”ی- ساڵی ١٩٤٢، وە “لورنس العرب”ساڵی ١٩٦٢.
راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگیلا مێرکل، لای خۆیەوە رایگەیاندوە” کە سەرسامە بە فیلمی رۆمانسی،”اسطورة بول وبولا” دەگرێتەوە بۆ ساڵانی “1973” کە ئەو کاتانەی کە مێرکل گەنج بوە، حەزی بە بنینی ئەم فیلمە کردوە. ئەم فیلمە باس لە چیرۆکی خۆشەویستی نێوان فەرمانبەرێک دەکات لە وەزارەتدا کە دایکی دوو مناڵە، بوتڵی بەتاڵی دەکڕی و دەفرۆشتەوە.
