سوپای ئەمریکا وێنەکانی موشەک هاویشتنی سوپای پاسداران بڵاو دەکاتەوە

0

نوچە-رادیو زمانە

رۆژی شەممە سوپای ئەمریکا، چەند وێنەیەکی بڵاو کردەوە کەئەوە پیشان دەدات، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەو کەشتی فڕۆکە‌هەڵگری ئەمریکا موشەکی هاویشتووە.

هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس، وێڕای بڵاو کردەوەی ئەم هەواڵەی دەنووسێت، ئەم گرتە ڤیدئۆییە رەش و سپیە ماوەکەی ٤٥ چرکەیە و لە ٢٦ی دیسەمبەر تۆمار کراوە.

سوپای ئەمریکارایگەیاندووە: لەم گرتە ڤیدئۆییە چەند بەلەمێکی سەربەسوپای پاسداران دەبیندرێن، کە لە تەنگەی هورمۆزەوە بەرەو کەشتیە بازرگانی و فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا رۆکێت دەهاوێن.

سوپای  ئەمریکا دەڵێت، ئەم وێنان بە هۆی کۆپتەرێکی سی هاوکی ئەمریکاوە تۆمار کراون. ئەوەش دەخەنە روو کە رۆکێتەکانی سوپای پاسداران لە سەر چەند بەلەمیکی بچوکە دەهاوێژرێن.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی ترۆمەن، ناوشکێنێکی ئەمریکایی باڵکی و کەشتییەکی فەڕەنسی و تیجاری، لە کاتی هاویشتنی رۆکێت لە لایەن سوپای پاسدارانەوە لە نزیک بەلەمەکان بوونە.

بەرپرسانی ئێران سەبارەت بەم هەواڵە، تاکوو ئیستا هیچ دژکردەوەیەکیان لە خۆیان پیشان نەداوە.

ئەمریکا رۆژی چوارشەمە،٣٠ دیسەمبەر رایگەیاندبوو، کە هێزی دەریایی سوپای پاسداران، بەرەو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەن موشەکیان هاویشتووە.

پیشتر رەمەزان شەریف، بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی سوپای پاسداران، ئەم قسەیەی ئەمریکای بە شەڕی دەروونی وەسف کردبوو.

ئەرتەشی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە کەئەم وێنانەی بە پێی یاسای ئازادی زانیارییەکان بڵاو کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com