دی میستۆرا ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

ستێفان دی میستۆرا،نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کوروباری سوریا،لە درێژەی گەشتە ناوچەییەکەی خۆی،ئەمڕۆ سەردانی ئێران دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

دی میستۆرا،رۆژی رابردوو لە دیمەشق لە گەڵ وەلید موعەلم،وەزیری دەرەوەی سوریا دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی سوریا،لەم دیدارەی لە گەڵ دیمیستۆرا،ئامادەیی وڵاتەکەی راگەیاند بۆ بەشداریکردن لە وتووێژەکانی ئاشتی جنێف،بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەبێ پێش وەخت لیستی ئەو گرووپانەی کەبانگهێشتی ئەم وتووێژانە کراون،بگاتە دەستی ئەم وڵاتە.

خولی تازەی وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا بڕیارە، ٢٥ی ژانوییە لە شاری جنێف دەست پێبکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com