ژنانی ئەڵمانیا: ئاسایش بگەڕێننەوە

0

نوچە-ایرنا

بە گوێرەی هەواڵدەریی فەرەنسا،٥٠٠ کەس لە ژنانی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، خۆپشیاندانێکیان لە دژی دەستدرێژی سێکسی، لە رۆژانی جەژنی سەری ساڵی زایینی لەم وڵاتە ئەنجام دا.

هەواڵدەری فەرەنسا رایگەیاندووە: خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی کۆمەڵێك لافیتە کە لە سەری نووسرابوو”ئەمە یاسایە، لێمان نزیک مەبنەوە”و”توندوتیژی دژ بە ژنان قەدە‌غەیە” لە بەردەم کڵێسای بەناوبانگی شارۆی کۆڵن کۆبوونەوە.لەم خۆپیشاندانە هەروەها دروشمی” ژنان  ومنداڵانمان بپارێزن”گوتراوەتەوە.

هەواڵدەریی فەرەنسا  دەنووسێت: پۆلیسی شاری کۆڵن زیاتر لە ٢٠٠ سکاڵای تۆمار کردووە لە پەیوەندی دەستدرێژیەکانی ئەم دواییانەی سەر ژنانی ئەڵمانیا.

لەم بارەوە شایەت حاڵان رایانگەیاندووە، کە ئەم دەسترێژە سێکسیانە لە لایەن چەند پیاوێکەوە بووە کە بە رواڵەت  عەرەب یان خەڵکی باکووری ئەفریقا بوونە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، پۆلیسی فیدڕاڵی ئەم وڵاتە تاکوو ئێستا لە کۆی ٧٦ کەیسی تاوان،١٢ کەیسیان لە پەیوەندی لە گەڵ دەستدرێژی سێکسی، بووە هەر لەم پەیوەندیەشدا ٢٢ پەناخوازی دەستگیر کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com