نوچەنێت
حەیدەر عەبادی،سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکدا دەڵێت:ساڵی ٢٠١٦ ساڵی بنبڕکردنی گەندەڵی و لەناوچوونی داعشە.
بە گوێرەی روسیا الیوم،حەیدەر عەبادی ساڵی ٢٠١٦ وەک ساڵی لەناوچوونی تیرۆریستیە تەکفیریەکانی داعش، ناودەبات.
سەرۆکوەزیرانی عێران،لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا،وێڕای جەختکردنەوە لە کشاندنەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق، رایگەیاند: هەموو هەوڵەکانمان لە چوارچێوەی یاسا نیودەوڵەتیەکان، بەکاردەهێنین، بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق.
عەبادی لە درێژەدەا دەڵێت:زیاتر لە ٦٠%ی هێرشەئاسمانیەکان بۆ سەر داعش لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت .
عەبادی لە کۆتایی وتارەکەی ئەوەش دەخاتە روو، کە بەغداد بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی خۆی پێویستی بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و هەروەها راهێنان و مەشقی سەربازی و پڕچەک کردنیانە لە لایەن هێزی دەرەکییەوە.