نوچە-بی بی سی
بە وتەی سەردۆزگەری بەلجیکا، پۆلیسی ئەم وڵاتە لە کاتی هێرش بردن بۆ سەر باڵەخانەیەک لە برۆکسل، هەندی مەوادی تەقینەوە و شوێن پەنجەی سەڵاح عەبدولسەلام،گومانلێکراوێکی سەرەکی هێرشە تیرۆریستیەکانی پاریسی دۆزیوەتەوە.
بەرپرسانی دادوەری بەلجیکا رایانگەیاندووە، کە چەندین پشتێنی تەقینەوەی دەستکردیان دۆزیوەتەوە.
بە وتەی بەرپرسانی ئەم وڵاتە، باڵاخانەکە کە بە ناوی خوازراوەوە بە کرێ گیراوە، رەنگە هەمان کەسی لێ نیشتەجێ بووە کە پێشتر لە لایەن پۆلیسەوە بە هۆی هێرشەتیرۆریستیەکانی پاریسەوە دەستگیر و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
ئەم بەڵگە و زانایاریانە ئەو گریمانەیە بەهێز دەکەن، کە بەشێک لە هێرشە تیرۆریستیەکانی سەر پاریس لە بەلجیکا پلانی بۆ داڕێژرابێ.
جێی ئاماژەیە، هێرشە تیرۆریستیەکانی سەر پاریس،١٣٠ کوژراو و بریندار لێ کەوتەوە.
پۆلیس لە ئێستادا بە دوای سەڵاح عەبدولسەلامدا دەگەڕێ، کە هاووڵاتییەکی فەرەنسیە.هەر چەند رۆڵی ناوبراو لەم هێرشانە بە تەواوی روون نییە، بەڵام برا بچوکەکەی لەم هێرشانەدا خۆی تەقاندبووەوە.